سه‌در: یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن حزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در خۆشحاڵی خۆی به‌ په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رده‌بڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێکدا سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه: یه‌کێکی تر له‌ داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان هاته‌ دی.

سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در نووسیویشیه‌تی: یاساکه‌ به‌ پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌ت، عاقڵمه‌نده‌کان و که‌سانی ره‌سه‌ن و په‌رله‌مانتاره‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان تێپه‌ڕێنراوه‌ و ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێته‌ هۆی سڕینه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی حزبه‌ گه‌نده‌ڵکاره‌کان.

سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌ش کردووه‌، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێن کۆمسیۆنێکی پاک و سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش پێکبهێنرێت، جگه‌ له‌وه‌ به‌ هیچی تر رازی نابین.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان دانیشتنی په‌رله‌مانیان بایکۆت کرد، په‌رله‌مانی عێراق یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96990

Your Comment

You are replying to: .
captcha