بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر چەند کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە بۆنەی "قۆستنەوەی شەخسی لە دەسەڵات" و "ڕێگری کردن لە هەڵمەتی ناوەندە یاساییەکان" لێپێچینەوەی لێدەکرێت بەڵام بڕیاری ناوبراو بۆ کشانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا و تەنها هێشتنی هێزە کوردەکانی سووریا هەمبەر هێرشی تورکیا ڕەخنەی توندی بەرپرسان و خەڵکی ئەمەریکای لێکەوتەوە.
دەستەی نووسەرانی تۆڕی میدیایی ئیستراوسنیووزی ئەمەریکی لە یادداشتی ئەمڕۆیدا بە تەواوی پاڵپشتی لە هەڵمەتی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەکات چوونکە بە باوەڕی نووسەر بڕیارە نادروستەکانی ترەمپ پێگەی ئەمەریکای لاواز کردووە.
لەم یادداشتەدا بە توندی ڕەخنە لە فەرمانی ترەمپ دەگیردرێت بۆ کشانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە باکووری سووریا چوونکە چارەنووسی کوردانی سووریا پاش هێرشی بەربڵاوی تورکیا نادیارە.
نوسەرانی ئەم یادداشتە ترەمپیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە کوردانی سووریا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمەریکا پشت لەم وڵاتە بکەن و هانا بۆ ڕووسیا بەرن چوونکە ئێستا ڕووسیا لایەنگری تایبەتی خۆی لەنێو هێزە کوردەیەکانی سووریادا ڕاکێشاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment