تورکیا دەیهەوێت هیچ کوردێک لە سووریا نەهێڵێت

بەشی جیهان- ئیلهام ئەحمەد دەڵێت تورکیا بەرنامەی ئاوارە کردنی تەواوی کوردانی سووریای بەدەستەوەیە ئەوەش بە ئامانجی جێگیر کردنی خانەوادەی سەربزیوانی سووری لە باکووری ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی ئانی باشووری ئاسیای وتووە: تورکیا دوو ئامانجی لە ڕاوەدوونانی کورد هەیە کە ئەوەش بریتیە لە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و ئاوارە کردنی هەموو کوردەکان لە کوردستانی سووریا.

ناوبراو جەختی کردەوە تورکیا دەیهەوێت باریکەی باکووری سووریا لە کورد چۆڵ بکات و سەربزیوانی سووری سەر بە تورکیا لەو ناوچانەدا جێگیر بکات.

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت ئەم پڕۆژیە یەکێک لە بەرنامە سەرەکییەکانی پارتی داد و گەشەپێدانە بە سەرکردایەتی ئەردۆغان کە ماوەیێکی زۆرە دەستی پێکردووە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕاشیگەیاند هەر بەپێی ئەم پلانە بووە کە تورکیا ناوچەی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە ساڵی 2018 کردە ئامانج و سیاسەتی تۆقاندن و گوشار خستنەسەر کوردی ئەو ناوچەیە پەیڕەو دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96959

Your Comment

You are replying to: .
captcha