بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک مایلی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا و مارک ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەیێکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەدا باسی سیاسەت و ستراتێژیەکانی ئەمەریکایان لە سووریا کرد.
بەگوێرەی نووسراوەیێکی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، مارک مایلی هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئێستا ئەمەریکا سووریا چۆڵ بکات داعش دەتوانێت لە ماوەی 6 بۆ 12 مانگدا خۆی ڕێکبخاتەوە و ببێتەوە مەترسیێکی جیدی.
لای خۆیەوە مارک ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له‌میانی کۆبوونه‌وه‌کە له کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای سووریا ڕایگه‌یاند: "هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بوونیان ماوه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامن له‌کارکردن، هه‌رچه‌نده له‌شکرکێشی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا بۆ سووریا کارکردنی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و هه‌سه‌ده‌ی که‌مێک ئاڵۆز کرد، به‌ڵام له‌کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بین".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ش کرد، ئامانجی ئه‌مریکا له سووریا ئه‌وه‌یه جارێکی دیکه گرووپی داعش سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌کارکردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئیسپەر و مایلی جەختیان کردەوە ئێستا زۆرینەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی تەنەف-دان و لەو بنکەوە کێڵگە نەوتیەکان دەپارێزن.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەی دا بە ڕاهێنانی هێزەکانی سووریا دیموکرات بۆ شەڕی دژ بە داعش و لەبارەی کشانەوەی هێزی وڵاتەکەی لە سووریا وتی: کاتێک هەست بەوە بکەین کە هێزە خۆجێیەکان و پۆلیسی ئەم ناوچانە دەتوانن بە تەواوێتی ڕووبەڕووی داعش ببنەوە، سووریا چۆڵ دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment