خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: ئەوەی کە ئێستاکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی بوونەتەوە خراپترە لە هەوڵەکانی تیرۆریستانی داعش و خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان لە بەیاننامەیێکدا ڕای­گەیاند بێبەشانی هەرێمی کوردستان ئێستا باجی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەنەوە و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی ژیانیان چاوەڕوان کراو بوو.

محەمەد عوسمان جەختی کردەوە: بەغدا و هەولێر دەبێت بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ و هاوکار بن و حکوومەتی فیدراڵ دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات چوونکە دەستی بەسەر هەناردە کردنی نەوتی هەرێمدا گرتووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9684

Your Comment

You are replying to: .
captcha