کوردپرێس: رێبوار كەریم مەحموود پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران لەو بارەوە بە شارپرێسی وتووە: لەراستیدا هەنگاوی گرنگ هەیە بۆ كۆكردنەوەی هەموو نوێنەرانی كورد لەچوارچێوەی بەرنامەیێكی كوردستانی هاوبەش لە بەغدا.
ناوبراو دەیشڵێت لەم چوارچێوەیەشدا هەماهەنگی باش هەیە، لایەنەكانیش بە روونی رای خۆیان لەمبارەیەوە روون كردووەتەوە و لێكنزیكی نێوان لایەنەكان هەیە، چوونكە زۆربەی ئەو بابەتانەی لەبەغدا دەوروژێنرێن هاوبەشن.
لەبارەی دەنگۆكانی كوتلەیێكی نوێی كوردی لەپەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی هاوپەیمانی كوردستانی، ئەو پەرلەمانتارە وتی: هیچ كوتلەیێكی سیاسی نوێ دروست نەبووە.
ماوەیەكە لایەنە كوردییەكان هەوڵی دروست كردنی هاوپەیمانی كوردستانی دەدەن لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی لەپرسە جیاجیاكان هاوهەڵوێست بن و هەماهەنگی یەكتری بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment