بەرهەم ساڵح و پادشای ئوردن پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و پادشای ئوردن پەیوندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا پادشای ئوردن رایگەیاند: پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق دەکەن.

کوردپرێس: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا عەبدوڵا بن حسێن، پادشای ئوردون پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتنی زیاتری گەلی عێراقی دەربڕیوە.

لای خۆشیەوە بەرهەم ساڵح سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی گەل و پادشای ئوردونی کرد، یەکێتی و یەکدەنگی عێراقییەکانی لە پێناوی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان و تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا بە ئاڕاستەی چاکسازی و ئاشتی وڵات خستەڕوو.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، عێراقییەکان پارێزگاری لە دەستکەوتە نیشتیمانییەکان و ئاسایشی وڵات دەکەن و ئازادییەکان و دیموکرایش گەشە پێدەدەن، لەو روانگەیەشەوە سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی وڵاتان دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستای وڵات.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک کۆماری عێراق و پادشای ئوردون جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و عەمان کردوەتەوە، بەهێزکردنی ئاسایش و پێشکەوتنی زیاتر ناوچەکەش لە کاتە دژوارەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96784

Your Comment

You are replying to: .
captcha