بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: حزبه‌كه‌ی پشتیوانیی رێککەوتنی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات، بە تایبەت پرسی بودجە و نەوت.
مەحموو محەمەد دەڵێت پێیمان وایە ئەو رێککەوتنە ئەولەویەتی کاریی کابینەی نۆیەم بووە، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەوە دەبێت، پاڵپشتی لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ ئەو رێککەوتنە به‌ده‌ستبهێنن.
له به‌رامبه‌ریشدا جەلال جەوھەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو رێککەوتنە بەرھەمی یەک تیمی کارکردنی سەرۆک و ئەندامانی کابینەی نۆیه‌مه، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانەی لە حکوومەت بەشدارن دەست بەو یهكڕیزییهوه بگرن.
چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر و بەغدا خاڵێکی سەرەکی کارنامەی کابینەی نۆیەم بوو، بۆیە چەند مانگێک دوای پێک‌ھێنانی کابینەکە، حکوومەتی ھەرێم تووانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر پرسی بودجە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment