کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 4ی کانوونی یەکەمی 2019 مەسروور بارزانی، سهرۆکی حکوومەتی ههرێمی کوردستان، پێشوازیی کرد لە "ماتیۆ تولەر" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا کە "ستیڤ فەیگن" کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.
به گوێرهی ڕاگهیهندراوی حکوومەتی ههرێم لهو کۆبوونهوهیهدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوه، کە "هەرێمی کوردستان رۆڵێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عێراق دەگێڕێت".
لهو چوارچێوهیهدا، باڵیۆزی ئەمەریکا "پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی ٢٠٢٠ هاتووەتە ئارا".
ههروهها "پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".
Your Comment