چاوەڕێم دەکرد ترەمپ پێش بڕیارەکەی سەبارەت بە قودس، پێوەندیی بە منەوە بکردایە

بەشی تورکیا- ئەردۆغان دەڵێت بڕیاری ترەمپ بۆ بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕەژیمی زایۆنی بڕیارێکی هەڵەیە و چاوەڕێم دەکرد ترەمپ پێش ئه‌م بڕیاره‌ی پێوەندیی بە منەوە بکردایه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دژ بە بڕیارەکەی دوناڵد ترەمپ پەسەند کرا وتی چاوەڕێم دەکرد ترەمپ پێش بڕیارەکەی سەبارەت بە قودس پێوەندیی بە منەوە بکردایه‌.

ئەردۆغان پێش سەردانی وڵاتانی ئەفریقی لە فڕۆکەخانەی ئاسن بوغای لە شاری ئەنقەرە وتی: ئێمە پێوەندیمان بە ولایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکاوە گرتووە و درێژە بەو کارە دەدەین، هیوادارین ترەمپیش له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌رده‌وام بێت.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا یەک لەو وڵاتانەیە کە دەبێت لە بەرچاو بگیردرێت. من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر ترەمپ لەگەڵ ئێمە ڕاوێژی بکردایە تووشی ئەو هەڵەیە نەدەبوو.

ڕۆژی 21ی دیسمبێر کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگەوە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی میسری پەسەند کرد کە تێیدا لە ئەمریکا داوا کراوە بڕیارەکەی خۆی لەبارەی بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9675

Your Comment

You are replying to: .
captcha