بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕاپۆرتێکی دەربارەی دواین گەشەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر، زیاتر لە ١٩ هەزار خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، کیلی کرافت، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لەوەکرد "جیهان لەم دواییانەدا شایەتی ئەوەبوو کە چۆن عێراقییەکان ویستی خۆیان بۆ هەبوونی وڵاتێک بەبێ گەندەڵی و دەستێوەردانی دەرەکی و فەراهەم بوونی خزمەتگوزارییەکان، دەربڕی".
نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەشی وت: "پشتگیری عێراق بۆ چاکسازی لە هەڵبژاردنەکان، ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دەکەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەگای خۆی لە نیویۆرک، بە ئامادەبوونی جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق، بۆ تاووتوێ کردنی دۆخی سیاسی عێراق، کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment