بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا زیادی کرد: هۆکاری خۆپیشاندانی هەرێمی کوردستان بێبەشی و هەژارییێکە کە ڕووبەڕووی خەڵک بوەتەوە و ئێستاش دەبێت ناڕەزایی دەربڕین دژی گەندەڵی بگاتە هەموو شارەکانی عێراق.
ڕێزان شێخ دلێر وتیشی: بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان هیچ دەسکەوتێکی نابێت چوونکە بەشدار بووانی هەڵبژادرنەکان ئەو حیزبانەن کە ئێستاکە دەسەڵاتیان بە دەستۆیە.
ناوبراو ڕاشی­گەیاند: هەموو پارتە کوردستانییەکان، بە یەکێتیی نیشتمانیشەوە بەرپرسی قەیرانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستانن.
ئەو نوێنەرەی یەکێتی درێژەی دا: ئێمە پشتگیری دەکەین لە داخوازیی خۆپیشاندەران و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێت ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی خەڵک بوەتەوە چارەسەر بکات.
ناوبراو جەختی کردەسەر ئازاد کردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کە بە بێ مۆڵەتی دادی دەستگیر کراون و زیادی کرد: پرسی دەستگیر کردنی شاسوار عەبدولواحد پرسێکی دادییە و هیوادارم کە بەم ئازاد بکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment