6 ملیار دۆلار داهاتی یەک مانگی فرۆشتنی نەوتی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی لە مانگی 11ی ساڵی 2019 بڵاو کردەوە و بە پێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە 105 ملوێن بەرمیل نەوت لەو مانگەدا فرۆشراوە و داهاتەکەشی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە.

کوردپرێس:

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیێكدا بڵاوی كردووەتەوە، بڕی ئەو نەوتەی لە مانگی 11دا لەلایەن كۆمپانیای "سۆمۆ"ی تایبەت بە بازاڕكردنی نەوتی عیراقەوە فرۆشراوە 105 ملیۆن و 14 هەزار و 772 بەرمیل بووە، داهاتیش بریتیبوە لە 6 ملیار و 282 ملیۆن و 65 هەزار دۆلار، نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 59 دۆلار و 82 سەنت بووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت رونیشیكردوەتەوە، بڕی هەناردەكراو 102 ملیۆن و 5 هەزار و 95 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتیەكانی باشور و ناوەڕاست بوە. 2 ملیۆن و 381 هەزار و 65 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردە كراوە، لەكاتێكدا بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەی نەوتی گەیارەوە 293 هەزار و 962 بەرمیل بوە و نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردنیش 334 هەزار و 659 بەرمیل بووە.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەش داوە، رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بوە، كە 3 ملیۆن و 400 هەزاری لە بەندەرەكانی بەسڕەوە بوە و 79 هەزاری لە بەندەری جەیهانەوە بووە، 10 هەزاری لە كێڵگەی نەوتی گەیارە و 11 هەزاریش لە رێگەی ئوردنەوە بووە.

News Code 96714

Your Comment

You are replying to: .
captcha