بە بێ گۆڕینی کەشی سیاسیی خۆرهەڵاتی ناڤین، سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان مومکین نابێت

بەشی جیهان- هەواڵدەریی سپۆتنیک نووسیویەتی تا ئەو کاتەی کەشی سیاسیی خۆرهەڵاتی ناڤین نەگۆڕدرێت دەستەبەر بوونی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان مومکین نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەرێمی کوردستانی عێراق 25ی ئەیلوولی 2017 ڕیفراندۆمی بەڕێوە برد. ئەو هەوڵەی کوردەکان بە ڕای شرۆڤەکاران و خاوەن بیران بە نیازی سەربەخۆ بوونی هەرێمی کوردستان و جیابوونەوەی لە عێراق ئەنجام درا و لێکەوتە و کاردانەوەی جۆربەجۆری بەدوادا هات. ژمارەیێک لە هاوپەیمانانی کورد و بەتایبەت تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە بەڕێوە بردنی گشتپرسی هۆشداریان بە کوردەکان دابوو. ئێستاش سێ مانگ لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان تێپەڕێوە و ئەو هەرێمە زیاتر لە نیوەی قەڵەمڕەوی خۆی لە دەست داوە و قەیرانی داراییی کە پاش هاتنی داعش و دابەزینی نرخی نەوت سەری هەڵدابوو ئێستا تەشەنەی سەندوووە.

هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا لە یادداشتێکدا سەبارەت بە گوڕم هێنانەوەی کوردەکانی عێراق بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەغدا و سەرنەکەوتنی کوردەکان لەو هەوڵەدا نووسیویەتی هۆی سەرنەکەوتنی کوردەکان لەمپەری سیاسی و کەشی سیاسیی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرانبەر جیابوونەوە و گۆڕینی سنوورەکان بوو.

بەگوێرەی نووسراوی ئەو هەواڵدەرییە تا ئەو کاتەی کەشی سیاسیی خۆرهەڵاتی ناڤین نەگۆڕدرێت سەربەخۆ بوونی کوردەکانیش دەستەبەر نابێت.

لەو یادداشتەی سپۆتنیکدا تیشک خراوەتە سەر ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان و جەختیش کراوەتەوە: تنانەت ئەگەر مەسعوود بارزانیش ڕیفراندۆمی نەکردایە و لێکەوتەکانی ئێستاش سەری هەڵنەدایە بێگومان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەو ناڕەزایییەیان پیشان دەدا و حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکی حکوومەتیشەوە پرسیاری لێدەکرا چوونکە لەو حاڵەتەدا مەسعوود بارزانی لە بەر ئەوە مەواخێزە ئەکرا کە بۆچی بەڵڤێنی سەربەخۆییی دا بەڵام پێوشێنگیریی نەکرد و وازی لێهێنا.

بە وتەی سپۆتنیک دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بێگومان بەرەوڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەبوووەوە ئێستا چ ڕیفراندۆم بکرایە و چ نەکرایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9657

Your Comment

You are replying to: .
captcha