یاریزان و گوڵپارێزی ده‌ڕه‌شاری چووه‌‌ تیمی گه‌وره‌ساڵانی فوولادی خووزستان

به‌شی ئیلام- محه‌مه‌دڕه‌زا گوڵی، گوڵپارێزی ده‌ڕه‌شاری گرێبەستێکی لەگەڵ تیپی گه‌وره‌ساڵانی فوولادی خووزستان واژۆ کرد و چوووە ئەو تیپەوە.

محه‌مه‌دڕه‌زا گوڵی لەوبارەیەوە بە هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: پێش له‌وه‌ی بانگهێشتی تیمی گه‌وره‌ساڵانی فوولادی خووزستان بکرێت له‌ تیپی تۆپی پێی "امیدهای خوزستان" چالاکیی کردوووه‌.

گوڵی له‌ دایکبووی ساڵی 1378 شاری ده‌ڕه‌شاره‌ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌ منداڵییه‌وه‌ حه‌زی به‌ پۆستی گوڵپارێزی کردوووه‌ و له‌ ساڵی 1390دا له‌ ڕینجی نه‌ونه‌مامان، مێرمنداڵان و لاوان وه‌کوو گوڵپارێز له‌ تیپەکانی فوولادی خووزستان چالاکیی بووه‌ و ئێستاش سه‌رڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی گه‌وره‌ساڵانی فوولادی خووزستان بانگهێشتی کردوووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9649

Your Comment

You are replying to: .
captcha