خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم باس له‌ ئاستێکی به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵیی ئابووریی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ ئاستێکی به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ سه‌روویاندا پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نۆسه‌یف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕای‌گه‌یاند: خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداری ئاستی گه‌نده‌ڵیی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره‌پێدانی ناکۆکیی نێوان ئه‌و حزبانه‌ن له‌ حاڵێکدا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ئازار له‌ دۆخی ئه‌سه‌فباری ئابووری و سیاسی ده‌بینن و ئه‌و هۆکارانه‌ خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی هه‌رێمی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: داهاتی ساڵانه‌ی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌ 8 میلیارد دۆلاره‌ که‌ 75 له‌سه‌دی ئه‌و داهاتانه‌ و داهاتی به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌چێته‌ گیرفانی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9617

Your Comment

You are replying to: .
captcha