نوێنەرانی گۆڕان و کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پارلەمانی کوردستان پشتڕاستی کردەوە هەردوو بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە لێژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا کشاونەتەوە بەڵام نوێنەرەکانیان هێستاکە بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق جەوهەر لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی سپووتنیکی ڕووسیا دەڵێت: گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی ئەوەی پاش ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێگری کراوە لە هاتنەوەی یووسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەولێر لە دەستەی سەرۆکایەتیی پارلەمان کشاونەتەوە.

ناوبراو باسیش لەوە دەکات ئێستاکە سەرۆکی پارلەمانی کوردستان دەبێ لەناو یەکێک لە دوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرێت و زیاتر دەڵێت: نوێنەرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان جارێ لە پارلەمان دەمێننەوە و درێژە بە کارەکانیان دەدەن.

هەروەها وتیشی: دۆخەکەی ئێستا لە بەرژەوەندیی هەرێمدا نییە چوونکە ئێمە هیوامان بەوە بوو ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9601

Your Comment

You are replying to: .
captcha