به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی سێی پارتی له که‌رکووک كه هاوكات سه‌رۆكی لیستی برایهتیشه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به SNNی ڕاگه‌یاند: "خۆ ئێمه بڕیارمان نه‌دابوو بایكۆتی كۆبوونه‌وه بكه‌ین، بۆیه به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌كه‌ین".
جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان هیچ كێشهیێكیان نییه و به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه که‌رکووک بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
پێشتریش ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به وه‌كاله‌ت به SNNی ڕاگه‌یاند: "سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 26ی دیسێمبێری 2017 ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکووک و كێشه ئیدارییه‌كان ده‌كات. كۆبونه‌وه‌كه له بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام ده‌رێت و خۆشم سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌م".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment