دوایین ئاماری لێکه‌وته‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تاران

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور تا ئێستا بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تاران و ده‌ڤه‌ری ئه‌لبۆرز یه‌ک کوژراو و 97 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ناوه‌ندی فریاکه‌وتن و کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تاران و ده‌ڤه‌ری ئه‌لبۆرز تا ئێستا 1 کوژراو و 97 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌.

مورته‌زا سه‌لیمی زیادی کرد: 5 پارێزگای تاران، ئه‌لبۆرز، قه‌زوێن، قوم و پارێزگای مه‌رکه‌زی هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ کرد و تا ئه‌م کاته‌ 97 که‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ بریندار بوون.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: 50 که‌س له‌ برینداران له‌ پارێزگای ئه‌لبۆرز، 34 که‌س له‌ تاران، 12 که‌س له‌ ساوه‌ و 1 که‌سیش له‌ قه‌زوێن بوووه‌.

هه‌روه‌هاش ژنێکی دووگیان له‌ پارێزگای ئه‌لبۆرز گیانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر 11:27 خوله‌کی شه‌و بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 5.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر له‌ تاران و ئه‌لبۆرزی دا و پاش بوومه‌له‌رزه‌که‌ش 6 پاش له‌رزه‌ تا ئێستا تۆمار کراوه‌ و خه‌ڵکی تاران و ئه‌و ناوچه‌یه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر شه‌قام نووستوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9554

Your Comment

You are replying to: .
captcha