به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترامپ به بڕینی هاوكارییه سه‌ربازی و دارایییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتانه كرد كه دژی بڕیاره‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌نگ به دژی بڕیاره‌كه‌ی له ڕرێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وه ئه‌مریكا به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌چێته‌وه و هاوكارییه‌كانیش ڕاده‌گرێت.
دۆناڵد ترامپ هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه به ملیۆنان دۆلاری ئه‌مریكا ده‌به‌ن دواتر دژی ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ئێمه چاودێری ئه‌و ده‌نگدانه ده‌كه‌ین و دواتر هه‌ڵوێستیان له دژ ڕاده‌گه‌یێنین.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یێكی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه قودسی كرده پایته‌ختی ئیسرائیل.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment