به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق ئیدعای کردووه ئه‌مریکا له ڕێگای ناردنی نوێنه‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به سه‌ربزێوه سوورییه‌کان بهێنێت که هاوکاریی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که فه‌دوا عوجه‌یلی په‌ساپۆرتی ئه‌مریکی هه‌یه و ماوه‌ی 40 ساڵه دانیشتووی ئه‌مریکایه و هه‌وڵ ده‌دات وه‌کوو نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ربزێوه سوورییه‌کان له YPG نزیک بکاته‌وه و ئه‌نجومه‌نێکی هاوبه‌ش له نێوانیاندا پێک‌بێنێت.
به گوێره‌ی ئیدعای یه‌نی شه‌فه‌ق عوجه‌یلی پاڵپشتیی سعوودییه و ئیماراتی له‌گه‌ڵه و بۆ دیدار کردن له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوه سوورییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه مه‌ده‌نییه‌کان به‌ڵێنی پاڵپشتیی داراییی پێ داون.
ده‌گوترێت عوجه‌یلی له قه‌یرانی سووریا ده‌ستی نه‌بووه و کاتێک سه‌ری­هه‌ڵداوه که ئه‌مریکا بڕیاری داوه بۆ ئازادکردنی ڕه‌قه له بنده‌ست داعش هاوکاریی YPG بکات.
هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوی یه‌نی شه‌فه‌ق پێش ئه‌و دانیشتنه‌ی که بڕیار بوو 26ی ئاکته‌وبر له ئیتاڵیا به‌ڕێوه بچێت عوجه‌یلی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو سه‌ربزێوه سوورییه‌کان دیداری کرد و به‌وانی ڕاگه‌یاند که ئه‌مریکا و YPG ئاماده‌ن بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی هاوبه‌ش له ئیداره‌ی ڕه‌قه‌دا ڕێکبکه‌ون.
عوجه‌یلی هه‌وڵی دا قه‌ناعه‌ت به نوێنه‌رانی سه‌ربزێوه سوورییه‌کان بهێنێت که به‌و ڕێککه‌وتنه ڕازی ببن به‌ڵام سه‌ربزێوه سوورییه‌کان کۆده‌نگ نه‌بوون و دانیشتنه‌که‌ی ئیتاڵیایان بایکۆت کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment