به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ی سه‌رماوه‌ز/ 20ی دیسێمبێر کاردانه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا پێش ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌سه‌ر قودس پیشان دا و نووسیی: ڕژێمی تره‌مپ نه‌فره‌تی خۆی له دیموکراسییه‌ت پیشان ده‌دات ئه‌وه‌ش له ڕێگای هه‌ڕه‌شه کردن له‌و وڵاتانه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌رانبه‌ر به ملهۆڕییه‌کانی وه‌ستاونه‌ته‌وه. ناوبراو هاوکات ئێران به دیکتاتۆری ناو ده‌بات و به بێ هیچ عه‌قڵییه‌تێک سووکایه‌تی به ئێران ده‌کات.
زه‌ریف درێژه‌ی پێداوه: نوسخه‌ی ئه‌مریکیی دیموکراسییه‌ت ته‌نها ئه‌م دروشمه‌یه "یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن یان دژی ئێمه‌ن".
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتانه کردبوو که به‌نیازن بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌فه‌رمی ناسینی قودس وه‌کوو پێته‌ختی زایۆنی ڕه‌فز بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment