به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا گوتی: ئه‌مریکا داوا له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌کات دانووستان بکه‌ن و خۆیان کێشه‌کانیان له ڕێگای گفتوگۆ و دایلۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌ڵمانیا و داواکه‌ی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ کۆتایی هێنان به قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی هه‌رێم له ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه پرسیار له وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کرا و له وه‌ڵامدا گوتی: "ئێمه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردووش‌دا داوامان له هه‌ولێر و به‌غدا کردوووه گفتوگۆ بکه‌ن." ئه‌وه هه‌لومه‌رجێکه که ئه‌وان خۆیان ده‌بێت کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت له ڕێگای گفتوگۆوه پرسی فڕۆکه‌خانه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment