بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندەرانی ناحیەی پیرەمەگرون ھەڵیانکوتایە سەر بارەگا حزبی و حکومییەکانی ناو ناحیەکە و زۆربەی ئەو بارەگایانەیان سووتاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناحیەی پیرەمەگرونی نزیک شاری سلێمانی خۆپیشاندەران بارەگای لایەنە سیاسی و حکوومییەکانی ناحیەکەیان سووتاند، خۆپیشاندەران کە زۆربەیان گەنجان بوون پەلاماری بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ھەروەھا بنکەکانی ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆی شارەکە و چەند فەرمانگەیێکی تریان داوە و سووتاندونیانن.

ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کە دەیانوویست بچنە سەر فەرمانگە حکوومییەکانی تری ناحیەکە، دەستڕێژی گوللـەیان بە ئاسماندا کرد.

لە چەند ناوچەیێکی تری سنووری پارێزگای سلێمانی، خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزییان بەخۆوە بینیوە و خۆپیشاندەران پەلاماری شوێنە حکوومی و خزمەتگوزارییەکانیان داوە و رێگا سەرەکییەکانیان داخستووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9512

Your Comment

You are replying to: .
captcha