بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا شاسوار عەبدولواحد لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی تەلەفزیۆنی NRT کە موڵکی شاسوار عەبدولواحیدە و پەخشی ڕاگیراوە و بە گوێرەی سەرچاوەیێکی ئاگادار هەندێک لە فەرمانبەرەکانی ئەو تەلەفزیۆنەش دەستگیر کراون.
عەبدولواحید یەکێک بوو لەوانەی دژ بە بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە ٢٥ی سێپتێمبێر لە هەرێمی کوردستان بوو و وەکوو سەرکردەی بەرەی دژبەری ڕێفراندۆم ڕۆڵی دەگێڕا.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment