بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی عێراقیی «الصباح الجدید» کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت هەندێک هێما و نیشانەی ئیجابی لەلایەن هەولێرەوە دەرکەوتوون بۆ ئەوەی حکوومەتی ناوەندی بەپێی دەستوور دەست بەسەر هەموو ناوچە جێناکۆکەکان و دەروازە سنوورییەکاندا بگرێتەوە و زیاتر وتیشی: بەغدا داوا لە هەولێر دەکات ئەو نیشانەگەلە بکاتە کردەوە تاوەکوو کێشەکانی نێوان دوو لایەن بەبێ توندوتیژی چارەسەر بکرێن.
حەدیسی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە بەغدا هەر دەبێ بەسەر هەموو عێراقدا زاڵ ببێت و کوردەکانیش دەبێ مل بەم داواکارییە بەغدا بنێن.
باسە لەوەش کرد بەغدا دەیهەوێ کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەی بە دەستەوە بێت کە نەوتی هەرێمی تێدا ئاودیو دەکرێت و ئەمەش بەو وواتایە نییە کە حکوومەتی ناوەند دەیەوێ دەست بکاتە خوێن ڕشتن بەو جۆرەی هەندێ لایەنی ناو حکوومەتی هەرێم و میدیاکان بانگەشەی بۆ دەکەن.
ڕاشی گەیاند: حکوومەتی ناوەند هۆگری دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکی ئاشتیخوازانە بۆ قەیرانی نێوان خۆی و هەرێمی کوردستانە و ئامانجیشی ژیانێکی هاوبەش لە یەک نیشتمان بۆ هەموو عێراقییەکانە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment