١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٩:٢٤
زه‌ریف ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ باکوو

به‌شی ئێران/کوردی- وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌/28ی سه‌رماوه‌ز) به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ئازه‌ربایجان سه‌ردانی باکوو ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ زیادی کرد: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ پێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته‌یه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ تڕانزیت، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وزه‌، گومرک و دیکه‌ی بابه‌ته‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کانی دوو لایه‌ن له‌ بواری ته‌کنیکی، بازرگانی و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ هاوکارییه‌ سیاسی و ناوچه‌ییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێگایانه‌ که‌ هانده‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌یه،‌‌ ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ 20ی دیسێمبێر/ 29ی سه‌رماوه‌ز له‌ باکوو پێته‌ختی کۆماری ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9463

Your Comment

You are replying to: .
captcha