بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕۆژنامەیە لەمبارەوە دەنووسێت: گرووپی چەکدای "ئاڵا سپییەکان" لە پارێزگای سەلاحەدین، پاشماوە و میراتبەرانی داعش نین و ئەندامەکانی ئەو گرووپە کوردە خۆجێییەکانن و توندئاژۆ و توندڕەویش نین. زۆربەی ئەو ناوچەیە کوردن و گرووپەکەش سەر بە پارتێکی سیاسیی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانە.
عەکاز هەروەها باس لەوە دەکات ئەندامانی گرووپی "ئاڵا سپییەکان" لە ئێستادا لە دەورووبەری خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین خڕ بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment