بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فەرمیی ئەرمەنستان ڕای­گەیاند: ڕۆز گوتموولر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە کۆبوونەوەیێکدا کە لە ئیرەوان پێتەختی ئەرمەنستان بەڕێوەچوو، جەختی کرد لەسەر دەست پێکردنی دانووستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە زووترین کات ئەوەش بە بۆنەی چارەسەر کردنی ناکۆکیی سیاسی و ئابووریی نێوانیان.
گوتموولر لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە زانستگای نەتەوەیی ئەرمەنستان لە ئیرەوان بەڕێوەچوو وتی: ناتۆ پشتگیری لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکات، بەڵام داوا لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەکەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە هێزێکی دروست کردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووریە هاوکاری بکات.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵویستی ناتۆ هەمبەر دانووستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد: ئێمە ڕێخۆشکەری ڕێگای دانووستانەکان نین، ئێمە خوازیاری ئەوەین کە سیاسەتێکی تایبەت بەکار بگیردرێت و ئەرکی ئێمە نییە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment