ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 له‌ کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجه‌ په‌سه‌ند کرا

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 له‌و کۆمیسیۆنه‌دا په‌سه‌ند کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خودابه‌خشی له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ/ 27ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه‌ چوو و له‌و دانیشتنه‌دا که‌ محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت سه‌رۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجه‌ش به‌شدار بوو ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 دیراسه‌ و په‌سه‌ند کرا.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: پاش تاوتوێ کردنی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساکه‌ و گوێ بیست بوونی ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌وبه‌خت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 ڕه‌شنووسه‌که‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

خودابه‌خشی زیادی کرد: له‌و دانیشتنه‌دا ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساکه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و پاش ئه‌وه‌ش ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ به‌ وردی خاڵه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ تاوتوێ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9437

Your Comment

You are replying to: .
captcha