به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یادداشتێکی حه‌فته‌نامه‌ی نیووزویکدا داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه گوشار بخه‌نه سه‌ر حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پشکی 17.5 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بنێرێت و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێ‌بکات.
ناوبراو تیشکی خستۆته سه‌ر قه‌یرانی داراییی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابین کردنی پێداویستیی ئاواره‌کان و گوتوویه‌تی: پێدانی شایسته‌داراییی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق، سه‌رچاوه‌ی نیشتیمانیی پێویست بۆ دابین کردنی پێداویستیی ئاواره‌کان، شه‌ڕی دژ به تیرۆر و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر و ئیرهاب له ئه‌ورووپا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
فه‌لاح مسته‌فا هۆشداریشی داوه ئه‌گه‌ر زلهێزانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن مه‌ترسیی تیرۆر و قه‌یران به خێراییێکی زیاتره‌وه ده‌روازه‌کانی ئه‌م کیشوه‌ره تێده‌په‌ڕێنێت.
ناوبراو گوتووشیه‌تی: ئه‌وه‌ی به گه‌مارۆی ئابووری و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی به‌غدا دژ به هه‌رێم ناوی لێ براوه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببێت زۆرینه‌ی هاووڵاتییه کورده‌کانی عێراق ده‌بنه په‌نابه‌ری ئه‌ورووپا و مه‌ترسیی فه‌وتانی هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ومیش وێنا ده‌کرێت.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان داوای له ئه‌ورووپا کردوووه پاڵپشتی هه‌رێم کوردستان بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و گوتوویه‌تی: ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان به مانای به‌هێزبوون و سه‌قامگیریی زیاتری ئه‌ورووپایه. ناوچه‌که‌ش پێویستی خێرای به‌وه‌یه ئه‌و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ورووپا ده‌سته‌به‌ر ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment