قوتابخانه‌کانی ورمێ ئه‌مڕۆش ده‌وام ناکه‌ن

به‌شی ئێران/ کوردی- قوتابخانه‌کانی ناحیه‌ 1 و 2ی ورمێ له‌ به‌شی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌هۆی پیسیی هه‌واوه‌ ده‌وام ناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی پیسیی هه‌واوه‌ ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌/ 27ی سه‌رماوه‌ز له‌ به‌شی سه‌رله‌به‌یانیدا پشوو دراون ئه‌وه‌ش پاش پشوودرانی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره‌ له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا دێت.

پێشبینی ده‌کرێت ناته‌ندروست بوونی که‌شوهه‌وای ورمێ تا کۆتاییی ئه‌و حه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و پشوودرانه‌که‌ تا ئه‌و کاته‌ درێژ بکرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئیداره‌ی گشتیی ژینگه‌پارێزیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕێژه‌ی گه‌ردیله‌کان له‌و شاره‌دا گه‌یشتۆته‌ ڕه‌قه‌می 155 که‌ ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی ناته‌ندروست بوونی که‌شوهه‌وای شاره‌که‌ بۆ هاووڵاتییان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9420

Your Comment

You are replying to: .
captcha