به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌ک له خاڵه گرینگه‌کانی ئه‌و ئاهه‌نگه ڕێزگرتن بوو له چالاکیی فه‌رهه‌نگیی که‌یهان که‌لهوڕ که ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جاره چالاکیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کورده به فه‌رمی ڕێزی لێ ده‌گیرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڕێز له لۆریس چێکناڤاریان ئۆرکێستری به‌ناوبانگیش گیرا و چێکناڤاریان له‌و باره‌یه‌وه وته‌یێکی کورتی پێشکه‌ش کرد و وتی: مۆسیقا زمانی خودایه. من له ئێوه‌وه مۆسیقا فێر بووم و به ئێوه‌یشی خه‌ڵات ده‌که‌م.
خاڵی به‌رچاوی ڕێزگرتنهکهش ئاماده بوونی هومایوون شه‌جه‌ریان و سوهراب پوورنازری له‌و ئاهه‌نگه‌دا بوو.
که‌یهان که‌لهوڕ هونه‌رمه‌ندی کورد ساڵی 1342 له شاری تاران له‌دایک بوووه و ژه‌نیاری که‌مانچه، ته‌مووره، سێ‌تار و شاکهمانه.
ناوبراو چالاکیی نێوده‌وڵه‌تیی زۆری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تورکیا، هێندستان، چین، ئه‌مریکا و هۆڵه‌ندا بوووه و له‌م دواییه‌شدا له‌گه‌ڵ گرووپی جاده‌ی هه‌ورێشم به ئۆرکێستریی یۆیۆما و به ئه‌لبۆمی sing me home توانیی خه‌ڵاتی گێره‌می باشترین مۆسیقای جیهان وه‌ربگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment