سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەسنیشان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەرێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان باس لەوە دەکات "ئاری عەبدوللەتیف مەولوود" جێگای شوان قەڵادزەیی سەرۆکی کۆچکردووی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ورتی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الغدپرس" دەڵێت: بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بڕیاری داوە پاش کۆچی دواییی شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەکە لە پەرلەمانی کوردستان ئەرکەکەی بە ئاری عەبدوللەتیف مەولوود بسپێرێت.

هەروەها زیاتر دەری‌بڕی: ئەم هەڵبژاردنەش لەوێوە دێت کە ئاری عەبدوللەتیف لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دووهەم دەنگی لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستاندا مسۆگەر کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9399

Your Comment

You are replying to: .
captcha