وەزیری وزە گرانتر بوونی نرخی ئاو و کارەبای ڕەت کردەوە

بەشی ئێران- ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزە ڕای­گەیاند: دەوڵەت تا ئێستا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە بەرز کردنەوەی نرخی ئاو و کارەبا لە ساڵی 1397دا نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردەکانیان دەڵێت: لە بودجەی ساڵی 1397دا 300 ملیۆن دولار لە ڕێگای سندووقی گەشەی نیشتمانییەوە بۆ خێراتر کردن و کۆتایی هێنان بە پڕۆژەکانی ئاو گەیاندن تەرخان کراوە، تا ڕادەیێکی زۆر کەمیش لە ڕێگای باجەوە پڕۆژەی ئاوگەیاندن بۆ گوندەکان ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: لە پڕۆژ‌یاسای بودجەی ساڵی 97دا نزیک بە 82 هەزار ملیار ڕیاڵ بۆ وەزارەتی وزە تەرخان کراوە.

ڕەزا ئەردەکانیان زیادی کرد: هەروەها لە بودجەی ساڵی 97دا بۆ وەزارەتی وزە و دامودەزگا جێبەجێ کارەکانی ئەو وەزارەتخانەیە نزیک بە 47 هەزار و 300 ملیار ڕیاڵ بۆ جێبەجێ کردن و کۆتایی هێنان بە پڕۆژە ناتەواوەکان دیاری کراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9377

Your Comment

You are replying to: .
captcha