به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڵاوی کردۆ‌ته‌وه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 18-12-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌رلین ده‌کات و له‌وێش له‌گه‌ڵ زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا کۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی دوای سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی دێت که بۆ پاریس کردی و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمانووێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا کۆ بووه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستانی بۆ سه‌ردانی له‌نده‌ن بانگهێشت کرد.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment