گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی به‌شێک نییه‌ له ‌به‌رنامه‌ی سیاسیی گۆڕان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێباز حه‌ملان په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌که‌شی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی دوور و نزیک به‌شێک نییه‌ له‌ به‌رنامه‌ی سیاسیی گۆڕان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستوون فایه‌ق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری ئابوور و داراییی هه‌رێمی کوردستان هیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ نییه‌ چوونکه‌ پێشتر له‌ ئه‌ندامێتیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ کشابوویه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بزووتنه‌وه‌ی گوڕان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ھیچ متمانه ‌و ئومێدێکی به‌م حکوومه‌ته‌ نه‌ماوه ‌و نه‌ک ھه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه‌ نێو ئه‌م کابینه‌ شکست‌خواردوووه‌ به‌ڵکوو له‌ ئێستادا ھه‌موو ھه‌وڵێکی بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و له‌کار خستن و دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌م کابینه‌ دۆڕاوه‌ چڕ کردۆته‌وه‌.

پێشتر سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان بۆ هه‌ولێر کردبوو به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنی چالاکییه‌کانی وه‌کوو وه‌زیری ئابوور و داراییی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9310

Your Comment

You are replying to: .
captcha