به‌رجام باشترین ڕێگای گه‌ره‌نتی کردنی شوناسی ئاشتییانه‌ی پلانی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکدا به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌رجام باشترین ڕێگای گه‌ره‌نتی کردنی شوناسی ئاشتییانه‌ی پلانی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌ و هاوکات داوای له‌ ئه‌مریکاش کردوووه‌ پێبه‌ند بێت به‌ ڕێککه‌وتنی به‌رجامه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئانتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی خۆیدا گوتوویه‌تی: ئه‌وه‌ی که‌ دۆناڵد تره‌مپ 13ی ئه‌کته‌وبر پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ ده‌قی به‌رجامی پشتڕاست نه‌کرده‌وه‌ گومانێکی فراوانی له‌باره‌ی ئاینده‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌وه‌ دروست کرد.

ناوبراو له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا پێشوازیی له‌ پاڵپشتی کردنی دیکه‌ی لایه‌نه‌کان وه‌کوو چین، ڕووسیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌رجام کردوووه‌ و هاوکات هانی ئه‌مریکاشی داوه‌ پێبه‌ند بێت به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه‌.

گوترێس هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه‌ ئه‌مریکا پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێکی دیکه‌ هه‌ڵبنێت ده‌بێت لێکه‌وته‌ی بڕیاره‌کانی له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ به‌رچاو بگرێت.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ ئێران به‌ ئاشکرا ڕای‌گه‌یاندووه‌ مووشه‌کی بالستیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌کی ئه‌تۆمی چێ نه‌کراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ش بڕیارنامه‌ی 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌و پرسه‌ له‌خۆ ناگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9293

Your Comment

You are replying to: .
captcha