200 ملیۆن دۆلار لە سندووقی گەشەپێدانی ئێران بۆ کرماشان خەرج دەکرێت

بەشی ئێران/کوردی- پەرلەمانی ئێران پێشنیازی حکوومەتی بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی کرماشان لە رێگەی بڕینی لە 10%ی لە یارانەی مانگانەی خەڵکی ئێرانی رەت کردەوە و بڕیاریدا بودجەی قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی ئێران خەرج بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای کردووە، 200 ملیۆن دۆلار لەو سندووقە تەرخان بکرێت، بەڵام پەرلەمانتارانی کرماشان داوا دەکەن بڕی بودجەی قەرەبوو بکرێتە 500 ملیۆن دۆلار.

هاوکات سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێ کردنی ئێران رای­گەیاند: یەکەم وەجبەی زیانلێکەوتووان قەرەبووی ماددییان وەرگرتووە و هاوکاریی خێرخواز و خۆبەخشەکانیش بەردەوامە.

رۆژی چوارشەممە ژمارەیێک هونەرمەند و وەرزشڤانی ئێرانی لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران سەردانی کرماشانیان کرد و لەسەر خەرجی ئەوان 62 بنکەی کاتیی تەندروستی کرایەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9291

Your Comment

You are replying to: .
captcha