بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای توركیا بو سەر گوندی ئاشمە ژمارەیێک لە هاوڵاتیی مەدەنی بە سووكی بریندار بوون .
ئاماژە بەوەش كراوە كە بۆماوەی سێ كاتژمێر شەڕ و پێكدادان لە نێوان شەڕڤانان و سوپای توركیادا بەردەوام بووە.
سەرچاوەیێک لە یەكینەكانی پاراستنی گەل بە ئاژانسی هەوار نیووزی راگەیاندووە كە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە و فڕۆكە بێ فرۆكەوانەکانی سوپای توركیاش چاودێریی ناوچەی شەڕەكە دەكەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment