به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌یهان بیلگه‌ن وته‌بێژی HDP له كۆبوونهوهیێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له په‌رله‌مانی توركیا، ڕای­گه‌یاند: "هه‌ر هه‌وڵێكی توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له کوردستانی سووریا به ته‌نها هاوسه‌نگی له سووریا تێک نادات به‌ڵكوو دۆخی ناوخۆی توركیاش ده‌شێوێنێت".
ئه‌یهان بیلگه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌گه‌ری كوودهتایێكی هاوشێوه‌ی 15ی جووڵای له‌و وڵاته به‌هێز ده‌كات".
وته‌بێژی HDP ئه‌وه‌شی وت: "هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن كه پێویست ده‌كات توركیا هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام ده‌بێت سه‌رۆک كۆماری توركیا تێبگات كه ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت سیناریۆیێک بۆ لادانی ئه‌ردۆغان ئاماده بكه‌ن وه‌ک كووده‌تاكه‌ی 15ی جووڵای ".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment