دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت

به‌شی ئێران/ کوردی- كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌ ناوه‌ندی كۆنگره‌ی لوتفی كرداری تورکیا ده‌ستی پێكرد و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی: ده‌بێت ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر بنه‌مای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌ و مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ كۆ بووینه‌ته‌وه‌ تا به‌ سته‌مه‌كان بڵێن "بوه‌سته‌".

وەزیری دەرەوەی تورکیا زیادی کرد: ''ئێمە کە قودسی خۆرهەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین دەناسین، پێویستە هانی وڵاتانی دیکە بدەین بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت، بناسن''.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا كه‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل له‌ ناخه‌وه‌ ویژدانی مرۆڤایه‌تیی بریندار كردووه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجی شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ داگیر كردنی قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن موسڵمانان له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆیه‌دا بێده‌نگ بن و گوتی: "به‌ڵام ئێمه‌ هه‌رگیز بێده‌نگ نابین. ئه‌م سته‌مكارییه‌ ئه‌گه‌ری ئاشتی و زه‌مینه‌ی ژیانی هاوبه‌شی له ‌ناو برد. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا، به‌ لای ئێمه‌وه‌ وه‌ک نه‌بوو وایه‌".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری تورکیای دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت "وه‌رن با خاوه‌ندارێتی له‌ قودس بكه‌ین كه‌ شوێنی پیرۆزی هه‌ر سێ ئایینه‌ ئاسمانییه‌كه‌یه‌" و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه‌ كه‌ خۆی له ‌ژێریدا واژۆی کردوووه‌.

شیاوی ئاماژەیە سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش لەو کۆبوونەوەیەدا وتاری پێشکەش کرد و سەبارەت بە بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قودس وتی: "راگه‌یاندنی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و شاره‌ كه‌ داگیركراوه‌ هیچ ره‌وایه‌تی نابێت".

ئه‌ردۆغان زیادی کرد: ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێکی داگیرکار و پاڵپشتی‌کاری تیرۆره‌ و پێویسته‌ وڵاتانی موسڵمان له‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9263

Your Comment

You are replying to: .
captcha