به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وڵاتی به‌ریتانیا وه‌کوو دیکه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژایه‌تیی خۆی به‌رانبه‌ر به سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند. تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پاڵپشتیی خۆی بۆ مافی کورده‌کانی عێراق به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پاراستنی یه‌کڕیزی و سه‌روه‌ریی عێراق جه‌ختی کرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی سکۆتله‌ند ئه‌مڕۆکه‌ش نووسیی: ژماره‌یێک به‌رپرسی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵیان داوه ڕای به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان بگۆڕن به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه هیچ کاریگه‌ریی له دژایه‌تیی له‌نده‌ن به‌رانبه‌ر به ڕیفراندۆم نه‌کردوووه.
به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵ کاروان جه‌ماڵ تاهێر نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن له کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار کردوووه که له ڕێگای لۆبی کردن دژ به ڕیفراندۆم و به فه‌رمی نه‌ناسینی ئه‌و گشتپرسییه پشتی له کورده‌کان کردوووه.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌هاش ئاشکرای کرد: نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بکات بچنه له‌نده‌ن و که‌شێکی سازنده بۆ دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڕه‌خسێنێت.
نه‌شناڵ زیاتر ده‌نووسێت: تێرێزا مه‌ی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانیی کردوووه سه‌ردانی له‌نده‌ن بکات به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا پاڵپشتیی مافی کورد ده‌کات و ڕای ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کڕیزیی عێراق نه‌گۆڕدراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment