هیوادارین ترەمپ بەڵێنەکەی خۆی سەبارەت بە یەپەگە بەرێتە سەر/ تورکیا لە باشیک ناکشێتەوە

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی کردە گفتوگۆی تەلەفوونیی ترەمپ و ئەردۆغان سەبارەت بە پشتیوانیی ئەمریکا لە هێزەکانی یەپەگە و هیوای خواست ترەمپ بەپێی بەڵێنەکەی واز لە پشتیوانیی ئەو هێزە بێنێت و چیدی چەک و جیهازاتی سەربازی بۆ یەپەگە نەنێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای دەربڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان چیدی واز لە پشتیوانیی سەربازی و لۆجێستیکیی یەکینەکانی پاراستنی گەل بهێنێت چوونکە تورکیا ئەو گرووپە کوردە سوورییە، سەر بە پەکەکە و تیرۆریستی دەزانێت.

کاربەدەستانی تورکیا باس لەوە دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری ئامریکا لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری تورکیادا بەڵێنی داوە پشتیوانی لە یەپەگە و ناردنی چەک و جیهازاتی سەربازی بۆ ئەو گرووپە کۆتایی پێبێنێت بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەم بڕیارە دژایەتیی کردووە.

چاوش ئوغڵوو لەمبارەوە دەڵێت: ئەگەرچی دژایەتیی پێنتاگۆن لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپ پرسێکی ناوخۆییە بەڵام پەیوەندیی بە ئێمەشەوە هەیە. هیوادارین ترەمپ بەڵێنەکەی تاسەر بەرێت و وەک وتوویەتی واز لە پشتیوانیی یەپەگە بهێنێت. ترەمپ تەنانەت وتوویەتی پشتیوانی لە یەپەگە کارێکی ئەحمەقانەیە.

سەرەڕای چاوەڕوانییەکانی تورکیا و پێداگر بوونی لەسەر ئەم بابەتە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت پشتیوانییەکانیان بۆ یەپەگە بەردەوام دەبن و بۆ ساڵی ٢٠١٨ەش بووجەیێکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری هەر بۆ ئەم کارە تەرخان کراوە. ئەم هەواڵە تووڕەییی کاربەدەستانی تورکیای بەدواوە بووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش دیسانەوە جەخت لەوە دەکاتەوە یەپەگە هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەییی تورکیا و دەڵێت: لە بەری عفرینەوە هەندێک جار هێرش و هەڕەشە دەکرێتە سەر تورکیا و ئێمەش کەی بە پێویستی بزانین بەشێوەیێکی تەکنیکی و کتوپڕ دەچینە ناوچەکەوە.

چاوش ئوغڵوو لە پەردەدا ئەوەشی ڕاگەیاند وڵاتەکەی بەهیوا نییە ئۆردووگای باشیک لە باکووری عێراق چۆڵ بکات و وتیشی: بەرنگار بوونەوە لەگەڵ داعش تەواو نەبووە و ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەخەینە بەر تاوتوێ. چیدی باسی ئۆردووگای باشیک نییە، لەمبارەوە گفتوگۆیێکی دۆستانە لەگەڵ عێراق دەکەین. مەبەستی ئێمە ڕاهێنانی هێز بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ داعشە و ئەمەش بە واتای پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراق نییە.

لەسەر باسی قودسیش چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەری‌بڕی: لە کۆبوونەوەی نائاساییی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کە سبەینێ لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت پەیامێکی ئاشکرا و ڕوون لەمبارەوە دەخرێتە ڕوو.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9234

Your Comment

You are replying to: .
captcha