په‌رله‌مانی ئێران داوا له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی بپچڕێنن

به‌شی ئێران/ کوردی- 235 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئێران له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ داوا له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌ن به‌ زووترین کات پێوه‌ندیی دیپلۆماتیی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی بپچڕێنن و ته‌عامولی بازرگانییان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌مریکا بۆ که‌مترین ئاست داببه‌زێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران 235 په‌رله‌مانتار له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ داوا له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌ن به‌ پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی و ئه‌مریکادا بچنه‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانی ئێران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که‌ محه‌مه‌د حسێن فه‌رهه‌نگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 21ی سه‌رماوه‌ز له‌ په‌رله‌مان خوێندیه‌وه‌ جه‌ختیان کردۆته‌وه‌: به‌یتولموقه‌ده‌س ڕووگه‌ی یه‌که‌می موسڵمانانه‌ و شوێنه‌وارێکی پیرۆزه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی.

په‌رله‌مانتاران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاشکراشیان کردووه‌: به‌داخه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری بازرگانی ئه‌مریکا قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی ساخته‌ی زایۆنی ڕاگه‌یاندووه‌ و هه‌مان هه‌وڵی تره‌مپیش ئاشکراترین هۆکاره‌ له‌سه‌ر بێ بنه‌مایی و گومانه‌ له‌سه‌ر شوناس و ساخته‌ بوونی ڕژێمی زایۆنی که‌ ناچاره‌ پشت به‌ ملهۆڕێک ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵمانان وه‌کوو پێته‌ختی ئه‌و ڕژێمه‌ زایۆنییه‌ ڕابگه‌یێندرێت.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا نووسراوه‌: پێویسته‌ ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنی بزانن گه‌لانی ئیسلام له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کارییانه‌دا بێده‌نگ نابن و ئه‌مریکا به‌رپرسیاره‌ له‌ لێکه‌وته‌کانی ئه‌م بڕیاره‌ی خۆیدا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ڕێگای بڕیارێکه‌وه‌ شاری قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی به‌ فه‌رمی ناساند و به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تێل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای جیهانیی لێکه‌وته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9223

Your Comment

You are replying to: .
captcha