به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران 235 په‌رله‌مانتار له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه داوا له وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌ن به پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی و ئه‌مریکادا بچنه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی ئێران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که محه‌مه‌د حسێن فه‌رهه‌نگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ڕۆژی سێشه‌ممه/ 21ی سه‌رماوه‌ز له په‌رله‌مان خوێندیه‌وه جه‌ختیان کردۆته‌وه: به‌یتولموقه‌ده‌س ڕووگه‌ی یه‌که‌می موسڵمانانه و شوێنه‌وارێکی پیرۆزه بۆ هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی.
په‌رله‌مانتاران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاشکراشیان کردووه: به‌داخه‌وه سه‌رۆک کۆماری بازرگانی ئه‌مریکا قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی ساخته‌ی زایۆنی ڕاگه‌یاندووه و هه‌مان هه‌وڵی تره‌مپیش ئاشکراترین هۆکاره له‌سه‌ر بێ بنه‌مایی و گومانه له‌سه‌ر شوناس و ساخته بوونی ڕژێمی زایۆنی که ناچاره پشت به ملهۆڕێک ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵمانان وه‌کوو پێته‌ختی ئه‌و ڕژێمه زایۆنییه ڕابگه‌یێندرێت.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا نووسراوه: پێویسته ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنی بزانن گه‌لانی ئیسلام له به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کارییانه‌دا بێده‌نگ نابن و ئه‌مریکا به‌رپرسیاره له لێکه‌وته‌کانی ئه‌م بڕیاره‌ی خۆیدا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕێگای بڕیارێکه‌وه شاری قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی به فه‌رمی ناساند و به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تێل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای جیهانیی لێکه‌وته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment