دۆخی نائاسایی بۆته‌ هۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتی تورکیا به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شیان ده‌رکردووه‌ و ڕایان‌گه‌یاندووه‌: دۆخی نائاساییی ئێستاکه‌ی تورکیا پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری تورکیایه‌ و مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا پێشێل ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ ڕایان‌گه‌یاندووه‌: تورکیا ماده‌ی 15ی ده‌ستوور، ماده‌ی 15ی کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و ماده‌ی 4ی مانیفێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانی پێشێل کردووه‌ و دۆخی نائاساییی ئێستاکه‌ی تورکیا به‌ هیچ ماده‌یێکی یاسایی پاساو نادرێت.

به‌یاننامه‌که‌ تیشکی خستۆته‌ سه‌ر هه‌ندێک ماده‌ی ده‌ستووری تورکیا که‌ مافه‌ سه‌ره‌تایییه‌کانی مرۆڤ ته‌زمین ده‌که‌ن و چوارچێوه‌ و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی دۆخی نائاسایییان دیاری کردووه‌.

دۆخی نائاسایی پاش کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016 له‌ تورکیا ڕاگه‌یێندرا و تا ئێستاش سێ مانگ جارێک درێژ کراوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ مافپارێزه‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ نزیک به‌ 300 یاسا له‌ حوکمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نائاساییدا جێنشین کراون و زیاتر له‌ 169 هه‌زار که‌س ده‌ست به‌ سه‌ر کراون و ئێستاش زیاتر له‌ 50 هه‌زار که‌س له‌ گرتووخانه‌کاندان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 11 نوێنه‌ر له‌ زینداندان. 5 نوێنه‌ر له‌ په‌رله‌مان ده‌رکراون. زیاتر له‌ 113 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌رکراون و زیاتر له‌ 22 هه‌زار مۆڵه‌تی کار کردن پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌. نزیک به‌ 4 هه‌زار دادوه‌ر و داواکار له‌ کار لابراون و ته‌نها 166 که‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر پۆسته‌کانی خۆیان.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9191

Your Comment

You are replying to: .
captcha