بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر، روونی ده‌كاته‌وه: ئه‌وه‌ی له نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه، ته‌نها كۆبووه‌نه‌وه و گفتوگۆ بووه له باره‌ی چه‌ند پرسێک، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێكی سه‌ربازی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام دراوه و ههرلایێكیش 7 خاڵی بۆ گفتوگۆ كردن ئاماده كردووه، هه‌ردوولا بیروڕای هاوبه‌شییان هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ندێک له خاڵه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنێک بوونی نه‌بووه تا شكستی هێنابێت یاخود لێی كشابنه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر راشی­گه‌یاندووه: كێشه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، له‌سه‌ر چه‌ند بازگه و خاڵێكی سنووری نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیداره به كۆمه‌ڵێک پرسی ناوخۆ و جیاواز.
ناوبراو وتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانووستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سنووری و بازگهیێک ناكات، به‌ڵكوو گفتوگۆ له باره‌ی ئیداره‌ی هاوبه‌ش له رووبه‌رێكی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو بودجه.
جه‌بار یاوه‌ر، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه و وتی: پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
سەرچاوە: «بغداد الیوم»
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment