بیرۆکه‌ی عەبادی هەمبەر کورد، هەمان بیرۆکه‌ی سەدامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری میدیاییی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: وتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وتبووی ڕێگری کردن لە دابەشبوونی عێراق کەمتر لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا نەبووە، سووکایەتی کردن بە کوردە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق جەوهەر ڕاوێژکاری میدیاییی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق تووشی لەخۆبایی بوونی سیاسی بووە و دەیهەوێت هەموو هاوکێشه‌کانی دەسەڵات لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بە یارمەتیی ڕۆژئاوا دژ بە کوردەکان بگۆڕێت.

ناوبراو وتیشی: وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وتبووی ڕێگری کردن لە دابەشبوونی عێراق کەمتر لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشدا نەبووە، سووکایەتی کردن بە کوردە واتا ئەو کوردانەی کە لە عێراق گیانیان بەخت کردووە و بۆ پاراستنی عێراق قوربانیان داوە.

تارق جەوهەر زیادی کرد: بیرۆکه‌ی عەبادی هەمبەر کورد، هەمان بیرۆکه‌ی سەدامە و کوردەکان ئێستا لەو بیرۆکەی کە لە عێراق هەمبەر بە کورد جێگیرە ناڕازین.

ڕاوێژکاری میدیاییی پەرلەمانی کوردستان جەختیشی کرده‌وه‌: وتەکانی عەبادی بەشێکە لە بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بۆ مسۆگەر کردنی دەنگی شیعه‌کان لە عێراق.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9154

Your Comment

You are replying to: .
captcha