به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یێکی که‌م له وه‌لاوه‌نانی شاره‌وانی ئاتاشه‌هیری سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌ل تێپه‌ڕیبوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ئه‌م جاره‌ش شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری موقلای ئه‌و حزبه‌ی خسته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
عوسمان گۆرۆن شاره‌وانی گه‌وره‌شاری موقلا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ سکاڵایێک دژ به‌و شاره‌وانییه به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه 2 پشکێنه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و شاره‌وانییه ده‌نێردرێن. ده‌رگاکانی ئێمه به ڕووی هه‌ر که‌سێک ئاوه‌ڵایه. ئێمه به ڕاسپێردراوهکانمان له چوارچێوه‌ی یاسا درێژه ده‌ده‌ین به‌ڵام سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هه‌ر جۆره سکاڵایێک پێشکێنهرییه جۆراوجۆره‌کان مانای هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment